دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بارزانی: بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە

هەرێم نیوز

 بارزانی لە ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆردوومانەکە "لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێ باکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لە بەرانبەر گەلی کوردستان".

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،" بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێ باکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لەبەرانبەر گەلی کوردستان."

بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە، لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان.

ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی زانکۆى سلێمانى لە قەڵادزێ تێدەپەڕێت کە لە پەلامارێکی دڕندانەدا ئەو شارە بە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بۆمباران کراو بێجگە لە بونە قوربانى و ئاوارەیی سەدان کەسى سڤیل لە دانیشتوانەکانى، دەیان خوێندکارو مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو شەهیدو بریندار بون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP