دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بەهۆی هەورە بروسکەوە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر کارەکانیان ڕاگرت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، هەورە بروسکە لە تاوەرێکی ئەنتەرنێتی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری دا و بەوهۆیەوە کارەکانیان راگرت.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: به هۆی لێدانی بروسکەلە تاوەری ئینتەرنیت ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان ڕاگیرا.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰:٣٠ بروسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێلی ئەنتەرنیتی بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی هەولێری دا به هۆیەوە ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەواستی داوا لەهاوڵاتیان دەکەین سەردانمان نەکەن تائەو کاتەی سیستەم و هێلی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوەکار .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP