هەرێم نیوز
شهوى رابردوو له كاتى هەوڵدان بۆ دهستگیركردنى 3 تۆمهتباردا، ڕووبهڕووبوونهوه له نێوان ھێزەکانی پۆلیس و تۆمهتبارەکاندا لە باوەنوور و کەلار رووی دا، ئەمڕۆ چوارشەممە تۆمەتباران دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بوەوە و تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوورکردوو بۆقەزای کەلار هەڵهات دواتر لەقەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلارکرد لەئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندابگرن.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون ولێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردوە.