هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له یادی50 ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئه‌مڕۆ يادى خهمگينى 50 ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ دهكهينهوه كه 24ى نيسانى 1974 بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و ياديان به خێر.
دەقی پەیامەکە:
ئه‌مڕۆ يادى خهمگينى (50) ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ دهكهينهوه كه 24ـى نيسانى 1974 بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به رێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و ياديان به خێر.
شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له بۆردوومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ره‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئه‌م تاوانه و قوربانیيانى ئه‌و رۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه بۆ كار بۆ داهاتوويهكى باشتر بكه‌ين.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/24