دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

لە 24 کاتژمێردا دووجار هێرشدەکرێتە سەر بنکەکانی ئەمریکا

هەرێم نیوز

دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکەی ئێوارەی یەکشەممە کە بنکەی سەربازی ئەمریکای لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج، بەرپرسێکی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عێراقیش بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانی "عەین ئەلئەسەد" لە عێراق کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیان و بریندارێکی لێنەکەوتەوە.

ئەم بەرپرسە سەربازییە ئەمریکییە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو هێرشە دوای وەستانێکی زۆر لەو هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانەوە دێت کە پێشتر بەنزیکیی ڕۆژانە لە لایەن گروپە میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران دەکرانە سەر بنکە و پێگەکانی ئەمریکا.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ئاشکرایان کرد کە لانیکەم پێنج مووشەک لە شاری "زوممار"ی عێراقەوە بەرەو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاراستە کران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP