دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و ئەردۆغان ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز 

وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لەبوارەکانی ئەمنی، بازرگانی و ئاودا رێککەوتن لەگەڵ تورکیا دەکرێت. دەشڵێت، "ئەندامانی پەکەکە لە عێراق نابێت چالاکیی سیاسی و سەربازییان هەبێت".

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی بە هەماهەنگی نێوان ئەنقەرە و بەغدا چارەسەر بکرێت، دۆسیەیەکی ئاڵۆز بوو.

وتیشی، پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بابەتێکی دیکەیە، ئەوە بابەتێکی تایبەتە و لەکاتی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند: رێگە بە [پەکەکە] نادرێت چالاکیی سیاسی و سەربازی بکات و وەکو میوان و پەنابەری سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. 

ڕاشیگه‌یاند ، کۆمپانیاکانی تورکیا بەشدار دەبن لە ئاوەدانکردنەوە و نەهێشتنی کێشەی ئاو لە عێراق، هەروەها لە کەرتەکانی گەشتیاری و بواری دیکەدا هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP