دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

لیژنەی ئاسایش و بەرگری: نابێت عێراق رێگە بە فراوانبوونی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا بدات

هەرێم نیوز 

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەكات حكومەتی عێراق هەڵوێستی بەرامبەر توركیا هەبێت دژی ئەو ئۆپراسیۆنەی بە نیازە لە ناوچە سنورییەكانی هەرێم ئەنجامی بدات.

عەلی نعمە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند فراوانكردنی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق قبوڵنەكراوەو پێشێلكردنی سەروەری وڵاتە، لە سەردانەكەی ئەردۆغانیشدا بۆ بەغداد، عێراق دوپاتیكردۆتەوە هەر ئۆپراسیۆنێكی ئەمنی و سەربازی دەبێت بە رێكخستنی هاوبەش بێت، بۆیە ئەگەر توركیا بیەوێت ئۆپراسۆنەكانی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنورەكانی هەرێم فراوان بكات بەبێ گەرانەوە بۆ عێراق، ئەوا دەبێـت حكومەتی عێراق هەڵوێستی توندی هەبێت.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، توركیا بەنیازە لە رۆژانی داهاتوودا ئۆپراسیۆنی زەمینی فراوان دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو خاكی هەرێم ئەنجامبدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP