دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

راوێژکارێکی سودانی: تا ناوەڕاستی ئەمساڵ، کۆکردنەوەی باج و قەرز و مامەڵەکانی حکومەت تەواو دەگۆڕێت

هەرێم نیوز 

ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، ستراتیژی حکومەت ئەوەیە کە هانی هاوڵاتیانی بدات پشت بە پارەدانی دیجیتاڵی ببەستن لە مامەڵەکانیان، ده‌شڵێت، تا ناوەڕاستی ئەمساڵ، کۆکردنەوەی باج و قەرز و مامەڵەکانی حکومەت تەواو دەگۆڕێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "ئەو بیرۆکە و نەریتەی کە پشتی بە داواکاری کاش بەستوە لە یەکلاکردنەوەی مامەڵە دارایی و بازرگانییەکان، کە بە شێوەیەکی باو ماوەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ پێشکەوتنەکانی دامەزراوەی دیجیتاڵیە مۆدێرنەکان یەک ناگرێتەوە لە وڵاتەکەماندا، بەتایبەتی لە بابەتی گۆڕانکاری و  یەکلاکردنەوەی مامەڵە داراییەکان و هەنگاونانی یەک لە دوای یەک بۆ وازهێنان لەسەر بەکارهێنانی شێوازی پارەدانی کاش و گۆڕینی بۆ  پارەدانی دیجیتاڵی، کە ئەمە شێوازی نوێ و مۆدێرنی مامەڵەکانە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چەند مانگێک لەمەوبەر کە حکومەت ستراتیژی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد، خەڵک بۆ یەکەمجار بە ئیرادەی خۆی هەنگاو بۆ  ئاراستەی چونە ناو  پارەدانی دیجیتاڵیدا دەنێت، بە گواستنەوە و وەرگرتنی باجەکان لە ڕێگەی کارتی پارەدان لەکاتی مامەڵەکردندا لە چوارچێوەی کەم کردنەوەی ئاستەکان لە پارەدانی دیجیتاڵی و یەکلاکردنەوەی مامەڵە جۆراوجۆرەکان لە چوارچێوەی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیدا.

مەزهەر محەمەد ساڵح ده‌ڵێت، "هەنگاو بۆ قۆناغی دوەمی پارەدانی دیجیتاڵی گەشەسەندنێکی خێرا یە بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی پێشکەوتوی دیجیتاڵی لە ژیانی بانکیدا بە دامەزراندنی بانکە دیجیتاڵییەکان، بەو پێیەی سێ پرس یارمەتیدەر بوون لەم کارەدا، ئەوانیش زیادبونی بەکارهێنانی مۆبایل لە یەکلاکردنەوەی مامەڵە دیجیتاڵییەکان و دووەمیان پەرەپێدانی ژمارەی کردنەوەی ئەژمێری بانکییە کە پشتگیری لە چالاکییەکانی پارەدانی دیجیتاڵی دەکەن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تا ناوەڕاستی ئەمساڵ، کۆکردنەوەی باج و قەرز و مامەڵەکانی حکومەت تەواو دەگۆڕێت بۆ پارەدان لە ڕێگەی کارتی بانکی و شێوازەکانی تری پارەدانی دیجیتاڵی پەسەندکراو، کە ئەمڕۆ هەمو وێستگەکانی سوتەمەنی هەنگاویان بەو ئاڕاستە ناوە، ئەوەش دەبێتە هۆی پێدانی باج و ڕسومات و کرێ بۆ حکومەت لە کاتی مامەڵەکاندا، کە هەمویان لە ڕێگەی کارتی پارەدانی دیجیتاڵییەوە دەبێت.

باسی لەوەش کردوە، "لە ساڵی 2025 بەدواوە پارەدان لەناو کۆمەڵگەی ئابوریدا بەرەو ژیانێکی دیجیتاڵی تەواو جیاواز دەچێت، بەجۆرێک کە کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی ببێتە یەکێک لە هۆکارە مۆدێرنەکان و دراوی کۆمەڵگه‌، بەکارهێنانی پارەی نەختینە وردە وەردە کەم دەبێتەوە تا ئاستی دەگمەن، کە مامەڵەی ئەلیکترۆنی تەواو شوێنی دەگرێتەوە، هەروەک جیهان بۆ زاڵبون بەسەر گرفتی سەختەکاری و سپیکردنەوە هەنگاو بەو ئاراستیەدەنێت ، کە سەلامەترین هەنگاوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP