هەرێم نیوز
لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز هات.
تەقینەوەکە بۆمبێکی چێنراوبووە بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیدا تەقیوەتەوە.
عەتا سەراوی بە میدیای یەکێتی راگەیاند، بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی مندا تەقیوەتەوە.
ناوبراو پێش چەند خولەکی کەم چووەتە چێشتخانەیەک و دواتر ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ئۆتۆمبێل سووتاون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک بەسووکی برینداربووه.