هەرێم نیوز
به چاودێری بارزانی 16مین پێشانگهی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە کە 300 دەزگای چاپ و پەخشی ناوخۆیی، عێراق و بیانی بەشدارن و 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چورشەممە، بە ئامادەبوون و چاودێریی بارزانی، 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە.
بۆ ئەمساڵ، 300 دەزگای چاپ و پەخش لە 10 وڵاتەوە، بە یەك ملیۆن و 500 هەزار ناونیشان بەشدارن، هاوكات دەزگاكان داشكاندن بۆ بەرهەمەكانییان دەكەن.
ههر له پێشانگاكهدا نزیكهی 2 ملیۆن كتێب نمایش كراون.
16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر ڕۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانییەوە بۆ 8ـی شهو کراوە دەبێت و بۆ ئهم ساڵیش بە ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کراوه.