دواین هەواڵ

ئابوری‌

 28/03/2024

وەزارەتی دارایی:هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەو وەزارەتانەی کە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شووباتدا نییە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە لە نزیکترین کات خشتەی مووچەکانیان بڵاودەکەینەوە.

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە و لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەکە لەزۆربەی وەزارەتەکان دەست پێدەکات تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

هاوکات رێباز حەملان یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگەیاند: قسەی جەنابی سەرۆک وەزیران سەنەدە و هەفتەی داهاتوو مووچەی شوێنەکانی دیکەش دابەشدەکرێت.

رێباز حەملان راشیگەیاند، بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستمان بە 949 ملیار دینار هەیە، بەڵام نزیكەی 600 ملیار دینار نێردرا و مووچەی هێزە ئەمنییەكان رەوانە نەكرا و ئەوەش وایكرد راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی شوبات دواكەوت.

وتیشی نەناردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نادادپەروەرییەکی گەورەیە.

جەختیشیكردەوە، هەفتەی داهاتوو تەواوكاریی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكرێتەوە كە ئەمڕۆ لە لیستەكەدا نەبوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP