دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

شاندی هه‌رێم و به‌غدا لەبارەی موچە و داهاتی نانەوتی کۆبەنەوە

هەرێم نیوز
كۆبونه‌وه‌ی شاندی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ موچه‌ و داهاتی نانەوتی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی محەممەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی گەیشتە بەغدا.

شاندی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە حکوومەتی عێراق، پڕۆژەی "هەژماری من" و چەند پرسێکی دیکە؛ لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە کۆبوونەوەدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە،رۆژی چوارشەممە، لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوە كرا، بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵیيەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP