هەرێم نیوز
لە کەرکوک یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و دەڵێن پێکەوە ھەوڵدەدەن بۆ پێک‌ھێنانی ئیدارەی خۆجێیی و دیاریکردنی پارێزگار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندێكی پارتی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی له كه‌ركوك كرد، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی كه‌ركوكمان كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین كاری جدی بۆ سه‌رخستنی میلله‌ته‌كه‌مان و كاراكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌ركه‌وت، 75%ی كاره‌كان چونه‌ته پێشه‌وه، ئه‌وه‌ی دیكه ماوه‌ته‌وه سه‌ر لیسته براوه‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه كوردستانیه‌كانی دیكه‌ش له‌م مانگه‌دا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی دانیشتوانی كوردستان و كه‌ركوك رازی بن له ئه‌دای كاركردنمان، هه‌روه‌ها هه‌مومان هاوڕاین پێویسته ناوماڵی كورد یه‌كبخه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان كۆبونه‌وه بكه‌ین و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین".
لای خۆیەوە، محەمەد کەمال لێپرسراوی لقی پارتی لە کەرکوک رایگەیاند، ھەوڵدەدەن بەیەکەوە کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەسێک بۆ پارێزگار کە کورد بێت و جێگەی رەزامەندی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بێت.
وتیشی: تا ئێستا كورد ناوماڵی یه‌كه و بیرله‌وه ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر هه‌مو بابه‌ته‌كان گفتوگۆ بكه‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگیشه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه كارا بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامی سه‌ردان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندمان كرد، باسی شاری كه‌ركوك و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگامان كرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە و رێککەوتن لەماوەی دوو ھەفتەدا بەرنامەیەکی کاری ھاوبەش ئامادە بکەن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.