دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

دژە تیرۆری کوردستان: هیچ درۆنێک نەکەوتووەتە خوارەوە

هەرێم نیوز
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، هیچ جۆرە درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ئەمشەو یەکشەممە، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن، هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە گوایە درۆنێک لە سنووری هەولێر کەوتووەتە خوارەوە، لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ جۆرە درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە.
باسی لەوەکرد، داوکارین لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان، پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ هەرجۆرە ڕووداوێک بکەن.
لە درێژەی راگەیەندراوەکە گووتی، تا نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێی هاووڵاتییان و لەدەستدانی متمانەی میدیاییان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP