دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی و یەکێتی لە کەرکوک کۆبونەوە

هەرێم نیوز
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد.

هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکووک - سەڵاحەدینی یەکێتی پێشوازیان لێکرا.

به‌پێ زانیارییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی له‌ شاری كه‌ركووك كرایه‌وه‌، شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی پارتی كرد و ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی كرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP