هەرێم نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: " هەر قوتابییەک بە گزییەوە بگیرێت ساڵەکەی دەفەوتێت فەسڵ دەکرێت".
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رادەگەیەنێت: "هەر قوتابییەک بە گزییەوە بگیرێت ساڵەکەی دەفەوتێت و ساڵەکەی هەژمار ناکرێت و دەتوانێت ساڵی داهاتوو دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکاتەوە".
باسی لەوەکرد: "ئەو کەسانە دەدرینە دادگە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەکرێت".
سامان سیوەیلی گووتی: "ئەو قوتابیانەی ساڵەکەیان دەفەوتێت بۆ ساڵی ئایندە هەر وەکو قوتابییەکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێتەوە و چاودێری دەکرێت".