هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە جیرارد پیاوێکی شیاو نییە بۆ بەڕێوەبردنی یانەی لیڤەرپۆڵ بۆ ئەوەی سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوو بکات، تەنانەت ڕەنگە بگاتە ئەو ئاستەی لە داهاتووشدا پشتی پێ نەبەستێت.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە پشتڕاستی کردەوە کە جیرارد لە بازنەی هەڵبژاردەی لیڤەرپۆڵ دوور دەکەوێتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە “تاکە هۆکارێک کە ڕەنگە لە گەیشتن بە خەونەکەی نزیک بکاتەوە، دوورکەوتنەوەی تیپەکەیە لە ڕکابەرییەکان لە داهاتوودا، ئیدارەی یانەکەش ئەوکات پێویستیان پێی دەبێت تا ئەفسانەیەکی یانەکە بکەنە ڕاهێنەر لە پێناو یەکخستنی هاندەراندا”.
جیرارد لە تشرینی دووەمی 2021 پۆستی ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلای وەرگرت و لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 ڕۆیشت، ئەمەش بەهۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە، چونکە لە 40 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامێکی خراپی تۆمارکرد، لەو ماوەیەدا 13 بردنەوەی بەدەستهێنا و 19 دۆڕان و 8 یاریش یەکسانبوون.
ئەفسانەی ڕیدز لە سەرەتای ئەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ئیتیفاق گەشتەکەی دەستپێکرد، و لە 25 یاریدا سەرکردایەتی تیپەکەی کردوە، لەو ماوەیەدا لە 11 یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە 14 یاریدا تووشی شکست بووە، لەگەڵ 7 یەکسانبوون و 7 دۆڕان