هەرێم نیوز
ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆریای باکور لە زاری کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە، پیۆنگیانگ تەواوی توانا سەربازییەکانی بۆ لەناوبردنی کۆریای باشور بەکاردەھێنێت، ئەگەر بێت‌و بە ھەر کردەوەیەکی سەربازی بێزاریان بکات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكور، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دامه‌زراوه پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كان، كیم جۆنگ ئون ڕایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر كۆریای باشور هه‌وڵی به‌كارهێنانی هێزه چه‌كداره‌كان بدات دژی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان یان هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری و ئاسایشی ئێمه بكات، ئه‌وا ئێمه درێغی ناكه‌ین و هه‌موو جبه‌خانه‌كه‌مان و هه‌مو هێز و ئامرازه‌كان به‌كارده‌هێنین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆماره به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ین.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئه‌و تاوانبارانه كه حوكمڕانی كۆماری كۆریا ده‌كه‌ن، د‌رك به هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی خۆكوژی خۆیان نه‌كه‌ن كه ئامانجی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری گه‌لی دیموكراتی كۆریایه، كۆماره‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی دادپه‌روه‌رانه درێژه به كاره‌كانی ده‌دات.
تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کۆریا دوای ئەوەدێت کیم پێگەی وڵاتەکەی وەک هێزێکی ئەتۆمی لە دەستووردا چەسپاند و تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی دەستپێکرد.
لە 5ی1ئەمساڵدا، کۆریای باکور مەشق و راھێنانی سەربازی بە تۆپھاوێژ لە نزیک دوو دوورگەی سەر بە کۆریای باشور ئەنجامدا، دواتریش ھێزە چەکدارەکانی کۆریای باشور مەشق و راھێنانی ھاوشێوەیان لە نزیک ھێڵی جیاکەرەوەی ھەردوو کۆریا کرد.
ئەمەریکا و دەیان وڵاتی هاوپەیمانی لەوانە کۆریای باشوور و ژاپۆن، کۆریای باکوور تۆمەتبار دەکەن بە پێشێلکردنی سزا نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش دابینکردنی مووشەک بۆ رووسیا بۆ یارمەتیدانی مۆسکۆ لە شەڕی ئۆکرانیادا.