هەرێم نیوز
هیبا ئەبوک هاوسەری پێشووی ئەشرەف حەکیمی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب ،بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی پاریس سانجێرمان، دوای هەشت مانگ لە جیابوونەوەی لە یاریزانە مەغریبیەکە بڕیاریدا دەست بە ژیانی پیشەگەری بکاتەوە.
ئەو خانمە ئەکتەرە ئیسپانییە بە هەڵوێستێکی ئەرێنی و زەردەخەنەیەکی نەگۆڕەوە گەڕایەوە بۆ دیمەنی هونەری - بەپێی وەسفی ڕۆژنامەی کەتەلۆنی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، دوای ئەوەی کاتەکانی بۆ چاودێریکردنی منداڵەکانی تەرخانکرد.
ئەببوک لە میانی دەرکەوتنی ئەم دواییەی لە بۆنەیەکدا وتی: ژیان بەردەوامە و دەبێت بە ئەرێنییەکی زۆر و ئارامییەکی زۆرەوە ڕووبەڕووی ببیتەوە، ئەگەر تەندروستی باش بێت هەموو شتێک باشە.
ئەو خانمە ئەکتەرە ناودارە گەڕانەوەی بۆ نواندن ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئێمە بە توانای تەواوەوە وێنە دەگرین، من ناوەستم، هەموو ڕۆژێک وێنە دەگرین و کار دەکەم، زۆر دڵخۆشم و هەروەها چێژ لە ژیان دەبینم لە مەدریدی پایتەخت، بە شەوان و هەموو شتەکانییەوە”.
ئەو دووپاتی کردەوە کە بە نیازە لە پایتەختی ئیسپانیا بمێنێتەوە بەهۆی ژمارەی زۆری بەرهەمە هونەرییەکانی کە پێشکەشی کردون.
کاتێک پرسیار لە ئەبوک کرا سەبارەت بە دۆخی ئێستای، وەڵامی دایەوە: من ئاگاداری خۆم و منداڵەکانم و کارەکانم و بەردەوامم لە ژیانم.
ژیانی خێزانی حەکیمی دوای مۆندیالی 2022 گۆڕانکاری بەسەردا هات، دوای ئەوەی ژنێک ئەستێرە مەغریبییەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری لە خانوە تایبەتەکەی حەکیمی لە وڵاتی فەرەنسا، لەکاتێکدا ئەو خانمە ئەکتەرە بەناوبانگە لەگەڵ منداڵەکانی دوور بون و لە ئیسپانیا بوون ،دوای ئەم ڕوداوە هیبا ئەبوک جیابوونەوەی لە حەکیمی ڕاگەیاند، داوای نیوەی سامان و موڵک و ماڵی حەکیمی دەکات لەکاتی جیابوونەوەیدا لە دادگا.