دواین هەواڵ

عێراق‌

 21/11/2023

فوئاد حسێن: توركیا ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

هەرێم نیوز

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق, لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ پێگەی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی رایگەیاند: توركیا ئامادەیە بۆ دەستپیكردنەوەی هەناردەی نەوت و مانگی داهاتووش سەردانی سەردانی ئەنكەرە دەكات, سەرەڕای ئەوەی هەولێرو بەغداد نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناكۆكییانەی ماونەتەوە، پەیوەستن بە هەندێك كێشەی گرێبەستە واژوكراوەكان لەگەڵ كوردستان و ئەو گرێبەستانەی كە لەگەڵ ناوچەكانی تری عێراق واژوكراون.

وتیشی، گرێبەستی جۆراوجۆرو جیاواز هەیە, ئەوانەی پەیوەستن بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەروەها گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی نەوت دەگوازنەوە لەڕێی هێڵی بۆرییەكانەوە, هەروەها گرێبەست هەیە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی نەوت دەكڕن یاخود بە فیعلی كڕیویانە.

راشیگەیاند، هەموو ئەمانە زۆر ئاڵۆزن, حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستیان بەڕێككەوتن هەیە لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو ئەو كۆمپانیایانەو، چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو ئەو گرێبەستانەو ئەگەری سەرلەنوێ‌ داڕشتنەوەیان، بەڵگەنامەكانی هەردوولام خوێندووەتەوە"من ئەرێنیم".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP