دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/11/2023

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا : غەرامەی تاخیربون حەرامە لە بابەتەكانی قەرز و قیستدان

هەریم نیوز

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی كۆمەڵێك لە خاوەن نووسینگەكانی عەقارات، چەند پرسیارێكیان ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا كرد، لەبارەی دانانی مەرجی غەرامەكردن لە كاتی دواكەوتنی دانەوەی قیستەكان لە كاتی فرۆشتنی خانوو بەقیست و كاریگەریی ئەو مەرجە لەسەر كاری عەقارات، كە وەك ناوەندگیرێك كار دەكات بۆ پێكهێنانی كڕیار و فرۆشیار.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا راگەیاند، "غەرامەی تاخیربون حەرامە و بەتایبەتی لە بابەتەكانی قەرز و قیستدان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: هەر لە ئەوەلەوە گرێبەستەكە حەرامە و نابێت مسوڵمان خۆی لێبدات، هەروەها هەر ئاسانكارییەكیش بۆ ئەو جۆرە گرێبەستانە بكرێت، وەك ئەوەی كە دەڵاڵ و سەمسار و خاوەن عەقارات دەیكەن؛ هەمان گوناهی سوخواردن تەحەمول دەكەن.

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان، ئەوەشی راشیگەیاند، بۆ هەردو لایەنی گرێبەست، وەك یەك ریبایە و حەرامە، گرێبەستەكە هەر لە ئەوەلەوە (بەتاڵ)ـە، ئەگەر كڕیار لە ئەوەلیشەوە نیەتی تاخیركردنی قیستەكەی نەبێت، هەر دیسان حەرامە؛ مادام واژوی كرد لەسەر گرێبەستەكە كە مەرجێكیان سەردەكێشێت بۆ ریبا.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای دەشڵێت: پێشنیاری ئێمە ئەوەیە كە ئەو مەرجە لاببرێت لەو گرێبەستەدا، لە جیاتی ئەوە دەتوانن هەركات تاخیر بوو كڕیارەكە؛ ئەوا ئیلزام بكرێت بەوەی كە زیاتر لە دوو قیست بدات لە كۆی ئەو مەبلەغەی كە لە سەرەتاوە لەسەری رێككەوتون.

هه‌روه‌ها لە راگەیاندراوەکەدا هاتوه‌، ئەگەر خاوەن عەقاراتەكان لە سەرەتاوە دڵنیا نەبون لەوەی كە گرێبەستە یاساییەكەی دوەم مەرجی غەرامەی تاخیربونی تێدایە؛ ئەوا بۆ ئەمان كێشەیەكی شەرعی نابینینەوە، چونكە شەرع زاهیربینە و حوكمی شەرعی لەسەر یەقین و دڵنیایی بنیات دەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP