هەرێم نیوز
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا رایگەیاند، دۆخی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆز بووە و زەحمەتە بگەڕێتەوە پێش جەنگی حەماس و ئیسرائیل.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەوتەیەکدا لە کۆڕبەندی مەنامە رایگەیاند، دۆخی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ناگەڕێتەوە پێش 7ی تشرینی یەکەم کە جەنگی حەماس و ئیسرائیل تێیدا ھەڵگیرسا.
برێت مەکگۆرک، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه و گرنگه كه پێكه‌وه كاربكه‌ین و ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كه چۆن ده‌توانین رێگری له‌وه بكه‌ین جارێكی دیكه ئه‌م جۆره شه‌ڕانه هه‌ڵنه‌گیرسێنه‌وه و ده‌بێت گه‌ره‌نتی بدرێت له‌وه‌ی كه ئارامی و ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراو بێت و له هه‌مانكاتدا ده‌بێت كاری جددی بكرێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
دەشڵێت، ئەوەی یەکەم جار جەنگەکەی ھەڵگیرساندوە حەماس بوو و دەبێ ئارامی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل بەردەوام بێت و ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزبێت.
مه‌كگۆرك ده‌ڵێت، "حه‌ماس، داعش و ئێرانییه‌كان ئه‌وانه هه‌مویان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا جێگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌م كۆنفرانسه بون، ئه‌مانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ناكه‌ن، سه‌رۆك بایدن كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌نێو خۆدا به‌هێزبێت و كاریش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا لێره به‌هێز بێت.