دواین هەواڵ

وەرزش‌

 31/10/2023

براوەی خەڵاتی سوپەر باڵۆن دۆر هاونیشتیمانی لیۆنێل میسیە

هەرێم نیوز

شەوی 30/10/2023 لە ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی 2023 لەلایەن گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ لە پاریس سازدراو و تێدا لیۆ میسی ئەرجەنتینی و پاڵەوانی مۆندیالی 2022 قەتەر بۆ جاری هەشتەم توانی خەڵاتەکە بباتەوەو ببێتە تاکە یاریزان لەمێژوودا 8 جار ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت لە دوای ئەو ئەفسانەی پرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێت کە خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتونیە.

مێسی هەموو نازناوەکان و خەڵاتە تاکەکەسی و بەکۆمەڵەکەکانی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەی نیشتیمانی بردوەتەوە لە جیهانی تۆپی پێ دا، بەڵام ئەو خەڵاتەی کە پێی ناگات، تۆپی سوپەری باڵندۆرە، کە ئەلفریدۆ دی ستیفانۆ ئەفسانەی کۆچکردووی ڕیاڵ مەدرید بەدەستی هێناوە، دیستیڤانۆ هاونیشیمانی لیۆ میسیەو تاکە یاریزانە لە مێژوودا ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنابێت.

سوپەر باڵندۆر چییە؟ بۆچی لیۆنێل مێسی نەیتوانیوە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت؟ خەڵاتی سوپەر باڵندۆر خەڵاتێکە کە گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ بڕیاریدا بیبەخشێتە باشترین یاریزانە ئەوروپییەکان کە لە چوار دەیەی ساڵانی ٥٠ و شەست و ٧٠ و هەشتاکاندا درەوشاونەتەوە. "فرانز بێکنباوەر و میشێل پلاتینی و یۆهان کرۆیف و کارل هاینز ڕومێنیگ و کیڤن کیگان و ئەلفریدۆ دی ستیفانۆ" پاڵێوراو بوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی سوپەر باڵندۆرە و دواجار فرانس فوتبۆڵ بڕیاریدا ئەم خەڵاتە ببەخشێتە ئەلفریدۆ دی ستیفانۆ ئەفسانەی ئەرجەنتینی یانەی ڕیال مەدرید.

ئێستا زیاتر لە سی ساڵ بەسەر خەڵاتی تۆپی سوپەری باڵندۆری دی ستیفانۆ تێدەپەڕێت، فرانس فوتبۆڵیش هیچ ئارەزووی ئەوەی نییە ئەم خەڵاتە ببەخشێتە یاریزانێکی دیکە. ماوەیەک لەمەوبەر لەم گۆڤارە فەرەنسیەکەدا، پێشنیارێک لەسەر مێزەکە هەبوو کە تۆپی سوپەری زێڕین کە تەنها دی ستیفانۆ بەدەستی هێناوە، ببەخشرێتە لیۆ مێسی، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم پێشنیازە لەلایەن زۆرینەی ئەندامانەوە پەسەند نەکراو ڕەتکرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP