هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایگەیاند: سزای ونکردنی کارتی نیشتمانی لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 100 هەزار دیناری عێراقی.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: ئەو هاوڵاتییەی کارتی نیشتمانیی ون دەکات سەرەتا دەبێت مامەڵەی ونبوونی بۆ بكات سەردانی كەرتی پۆلیسی بەشی وونبوەكان بكات تەنیشت دادگای كۆن.
راشیگەیاندوە: لە هەنگاوی دووەمدا نووسراوی بۆدەكەن لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی و پێویست ناكات دووبارە فۆرمی كارتی نیشتمانی پڕبكاتەوە.
سەبارەت بە جۆری سزاکەش ونبوونی كارتی نیشتمانی بۆ یەكەمجار 25 هەزار دینار، بۆ دووەمجار 50 هەزار دینارە و بۆ سێیەمجاریش دەبێتە 100 هەزار دینار.