هەرێم نیوز
قایمقامی قەزای خەبات رایگەیاند، ئەمشەو کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای خەبات گڕیگرتووە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و ئۆتۆمبێلیکیش سووتاوە. دەشڵێت، "لەکاتی کارکردن تانکەرێکی هەڵگرتنی سووتەمەنی تەقیوەتەوە."
ئەمشەو پێنجشەممە، 3ی 8ی 2023، کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، "کاتژمێر 7:45ـی ئەمشەو لەکاتی کارکردن لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنیی کەرتی تایبەت لە شارۆچکەی رزگاریی سەر بە قەزای خەبات، سێ تانکی ئاگریان تێبەربوو و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکیش سووتاوە."
باسی لەوەش کرد، "دوو لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی هەولێر کراون."