هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی (50٪) لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت، بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو.
وەزارەتەکە دەڵێت ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی (45٪)ی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.
دەشڵێت ئەم داشکاندنە سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی (2025- 2026) جێبەجێ دەکرێت.