دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

حەج و عومرەی هەرێم: ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت

هەرێم نیوز 

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت
.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی ناوی حاجییان ئەوەیە کە بەشێک لەو هاوڵاتییانەی ناویان تۆمارکردووە، کەموکورتییان لە مامەڵەکانیاندا هەبووە و تا ئێستا چارەسەریان نەکردووە.

وتیشی، "چاوەڕێ دەکەین تا ناوەڕاستی ئەم مانگی تشرینی دووەم تیروپشکەکە ئەنجام بدەین و ناوی دەرچووان ڕابگەیەنین".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا خەریکی وردبینیی ناوی ئەو کەسانەن کە بۆ حەجی ئەمساڵ ناویان تۆمار کردووە و پرۆسەکە بەشێکی زۆری تەواوبووە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی پێشتر حەجیان کردووە، ئەمساڵ دەرفەتیان پێنادرێت، بۆ ئەوەی هەل بۆ ئەو کەسانە بڕەخسێت کە تا ئێستا حەجیان نەکردووە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP