دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/06/2023

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم پێدانی زەوی بەکچەکەی مشعان جبوری ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە لە هەولێر زەوی بە کچی بەرپرسێکی پێشووی عێراق درابێت و دەڵێت، "ئەو بەڕێزە وەک بـەڵێندەر لەگەڵ چەند ژنێکی دیکە کار لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێناندا دەکات."

روونکردنەوەکەی دەستەی وەبەرهێنان دوای پۆستێکی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی کوردستان دێت کە ئاماژەی بەوە کردبوو، لە هەولێر و لەسەر رێگەی بەحرکە زەوییەکی 50 هەزار مەتری دراوە بە مەشعان جبووری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و بەهاکەی 30 ملیۆن دۆلارە کە کچەکەی سەرپەرشتی دەکات.

مەشعان جبووری دوای پۆستەکەی عەلی حەمەساڵح لە تویتێکدا زانیارییەکەی رەتکردبووەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو کە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات. لە تویتەکەدا ئەوەشی گوتووە کە "تەحەدای هەر کەسێک دەکەم" یەک بەڵگە پێشکێش بکات کە خۆی و هەر ئەندامێکی خێزانەکەی زەوییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت، ئەگەر بەڵگە پێشکێش بکەن، دەستبەرداری زەوییەکە دەبێت.

دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، "بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە زانیارییەکان سەبارەت بە پێدانی زەوی بە ئەو بەڕێزە، سەرلەبەری ناڕاستن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP