دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/05/2023

چەمچەماڵ؛ 13 کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی دەستگیرکران

هەرێم نیوز

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، 13 کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی لە چەمچەماڵ دەستگیرکردووە. 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ دوشەممە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دو بنەماڵەدا دروست دەبێت و چەند کەسێک بەهۆی تەقەکردنەوە بریندار بو، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانیان بە ماددەی (405) دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتباران پێکهاتبون لە 13 کەس، دەستگیرا بەسەر سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازیەکانیان، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە و ڕوبەڕوی یاسا کرانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP