هەرێم نیوز
بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی رایگەیاند، پاڵپشتی لە سەقامگیری زیاتری هەرێمی کوردستان دەکەین.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 11ی 5ی 2025، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، لە سەلاحەددین بارزانی، پێشوازیی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان كرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە دیدارەكەدا، بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوان نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێم و ناوەندە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لە ڕوانگەی یەكێتیی ئەورووپا بەرانبەر هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و ئەوەشی ڕاگەیاند كە یەكێتیی ئەورووپا پاڵپشتیی لە بوونی سەقامگیری و پێشڤەچوونی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییان دەكات."
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا، وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و هەروەها پرۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە لە توركیا ئاڵوگۆڕ كرا و بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە یەكخستنی ڕوانگەی لایەنە كوردییەكانی سووریا و هەروەها یارمەتیدانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی توركیا بەرز نرخاند."