هەرێم نیوز
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نوێنه‌رى ووڵاتانى بیانى له‌هه‌رێم ئاگادارده‌كاته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌نده به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو هه‌وڵى له‌باربردنى رێكه‌وتنه‌كه ده‌درێت.
د.جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رى ووڵاتانى بیانى كۆبوه‌ته‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه باسى هه‌نگاوه‌كان كراوه بۆ هه‌مواركردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق.
ووتیشى: له‌كۆبونه‌وه‌كه باسى ئه‌وه‌كراوه هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتنه‌كان به‌ڵام له‌به‌غداوه هه‌وڵى هه‌مواركردنى پرۆژه‌ى بودجه ده‌درێت ئه‌مه‌ش له زیانى ته‌واوى گه‌لانى عێراقه.
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند بڕگه‌یه‌كى بودجه‌ى گۆریوه، حكومه‌تى هه‌رێم به‌ته‌واوى له‌دژى ئه‌و بڕگانه‌ن كه زیادكراوه بۆ ماده‌كانى په‌یوه‌ست به شایسته‌كانى هه‌رێم.
ئاماژەى بەوەشکرد، دۆستەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدان دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەدان ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە، وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەر یەک لە سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەت لەگەڵ کونسوڵ و نووسینگە و نوێنەرایەتی وڵاتان کۆبوونەوە
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ماددەکانی 13 و 14ی تایبەیت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و هەروەها گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی شایستە داراییەکان.