دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/05/2023

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 3 بکوژ ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، سێ داواکراویان دەستگیرکرد کە کەسیان کوشتوە و لەئێستاشدا لێۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، لە بازگەی (بانیمەقان) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبون بە پێی ماددەی  406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "تۆمەتبارەکان ( م ، ع ، ح ) لەدایکبوی 1962 دانیشتوی ناێریە، ( م ، ح ، م ) لەدایکبوی 1994 دانیشتوی بەسرە، ( ڕ ، و ، ک ) لەدایکبوی 2000 دانیشتوی ناسڕیە بون، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی شەش کەسیان کوشتوە و هەڵهاتون".

ئەوەشیخستۆتەڕو، تۆمەتبارەکان دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا بە فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، بە ماددەکانی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دواتر ڕادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP