دواین هەواڵ

وەرزش‌

 15/05/2023

پەیدا کردنی پارە لە پشتی مردوو

هەرێم نیوز

یانەی کاردیفی ئینگلیزی سکاڵایەکی لە دادگای بازرگانی نانت تۆمار کرد و داوای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی لە یانەی نانتی فەرەنسی دەکات سەبارەت بە مردنی ئیمیلیانۆ سالا وەک بەشێک لە زیانە مادییەکان و زیانەکانی ناوبانگی کاردیف دوای مردنی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لە ٢٢ی حوزەیران دادگاییەکە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی شیکاری داتا و گۆڵ و خاڵە چاوەڕوانکراوەکان، کاردیف بانگەشەی ئەوە دەکات کە هاتنی سالا دوو خاڵی زیاتری پێدەبەخشی لەوەی کە لە وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩دا لە خولی نایابی ئینگلیزیدا بمێنێتەوە ،مردنەکە بەهۆی خراپی ڕێکخستنی گەشتەکەوە ڕویداوەو هۆکاربوە بۆ دابەزینی یانەکە

هەروەها کاردیف ڕەخنەی لەو ڕۆڵە گرت کە بریکارەکەی لەو کاتەدا ویلی مەککەی دەیگێڕا، کە وادەی گەشتەکەی ڕێکخستبوو، مارکی کوڕی فشاری خستە سەر باوکی یاریزانەکە بۆ ئەوەی بە خێرایی بیفرۆشێتە یانە ئینگلیزییەکە.

ویلی مەککەی لە ساڵی ٢٠٢١ بێتاوان دەرچوو دوای ئەوەی بەڵگەی پێویست نەبوو بۆ تاوانبارکردنی.

نانت دڵنیایە کە دۆسیەکە ڕەتدەکرێتەوە، یانەی نانت ئاماژە بەوە دەکات کە داواکارییەکانی یانەی کاردیف هەموویان ڕەتکراونەتەوە ،هیچ بەڵگەیەکیان نیە بۆ تاوانبارکردنیان.

یەکێک لە کارمەندانی یانەی نانتس ڕایگەیاند کە یانەی کاردیف بەڵگەی پێویستی لەبەردەستدا نییە و هەموو ئیدیعاکانی پێشوویان ڕەتکراونەتەوە و دەڵێت: "ئەوان دۆسیەیەکی ساختەی نوێیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی پارە لە پشت کەسێکی مردووەوە پەیدا بکەن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP