هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نزیکی لە شوێنی نیشتەجێبون و ماڵانەوە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی داخراوە و شوێنێکی دیکەیان بۆ تەرخاندەکرێت.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، "مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کە نزیکە لەناو ماڵ و دو پڕۆژەی نیشتەجێبون داخراوە، زەوی مەیدانەکەش زەوی نیشتەجێبونە".
ئاماژەی بەوەشکرد، مەیدانێکی نوێ لە سلێمانی دروستدەکرێت کە دەکەوێتە ناوچەی قەرەگۆل لە نزیکی عەربەت.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، "لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندا، ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدابوین بۆ ئەوەی مەیدانی ئاژەڵان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و تەندروست، لە ئێستادا، مەیدانی نوێ بە شێوەیەکی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست دەکرێت و خزمەتگوزاری تەواوی بۆ دابیندەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ماوەیەکی کەمدا، دو پڕۆژەی گرنگمان لەو سنورە جێبەجێکردوە، یەکەم، خزمەتگوزاری دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقیمان خستە بواری جێبەجێکردنەوە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، کە بە دەستخۆشییەوە کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکانی نزیکبۆتەوە لە تەواوبون، دوەم، چۆڵکردنی مەیدانی ئاژەڵان و گواستنەوەی"