دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 06/05/2023

چەوری سەرجگەر چۆن کەم بکەینەوە ..؟

ئا: دەریا 

چەند ڕێنمایەک بۆئەوکەسانەی چەوری سەرجگەریان هەیە ..!!

1ـ وازبێنن لە خواردنی شەكر و شەربەت و ایس كرێم و خواردنەوە گازییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە.

2 ـ كەمكردنەوە یان نەخواردنی نان و كولێرەی سپی و پەتاتە و برنجی سپی و پاستا.

3 ـ زیاتر ئەو میوانە بخورێت كە رێژەی شەكریان كەمە وەكو شلیك و بێرییەكان ، بە شێوەیەكی گشتی نابێت برێكی زۆریش لە میوە بخوات لە رۆژەكەدا بەهۆی ئەوەی كە فرەكتۆزیان تێدایەو مێتابۆلیزمی فرەكتۆزیش تەنها لە جگەردایە. بۆیە كاتێك كەسەكە قاپێكی گەورە میوە دەخوات لە یەك كاتدا یان شەربەتێكی سروشتی زۆر دەخواتەوە رەنگە بەوەش پەستان لەسەر جگەر هەر دروست بێت و بەشێكی ئەو ووزەیە وەكو چەوری بەسەر جگەرەوە دروست بێت.

4 ـ دەبێت چەوری باش لە خواردندا هەبێت وەكو زەیتوون و زەیتی زەیتوون و ئەفۆكادۆ و چەرەساتەكان.

5 ـ ئەو خواردنانەی تر كە لە خواردنەكانماندا بیانخۆین وەكو سیر و چای سەوز و سەوزە گەلا سەوزەكان وەكو سلق و سپێناخ و برۆكۆلی، و دەنكی گولە بەرۆژە و بادەم ( بەهۆی ڤیتامین E ی تیایدا).

6 ـ سركەی سێو یەكێكە لەو خواردنانەی كە هەوكردن لە جگەردا كەم دەكاتەوەو یارمەتی كەم كردنەوەی چەوری جگەر دەدات. یەك كەوچك لە پەرداخێك ئاوی شلەتێندا دەتوانرێت بخورێتەوە دوو جار لە رۆژەكەدا پێش ژەمە سەرەكیەكاندا.

7 ـ لیمۆش زۆر گرنگە چونكە دژە ئۆكسیدەكان و ڤیتامین سی زۆر باشی تێدایە.

8 ـ بەكارهێنانی زەردەچەوەش كاریگەری باشی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی هەوكردن و كەمكردنەوەی چەوری جگەر. شێوازی ئامادەكردنەكەی دەتوانیت نیوەی كەوچكێكی چا بخەیتە دووپەرداخ ئاو و لەگەل پروشەیەك لە بیبەری رەش لە رۆژەكەدا بیخۆیتەوە یان دەتوانیت زەردەچەوەكە بخەیتە كوپێك شیر و بیخۆیتەوە.

9 ـ وەرزش كردنی رۆژانە زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی چەوری جگەر.
«بەهیوام دوربن لەهەمو نەخۆشیەک»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP