هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی تاقیکردنەوەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڕیاری نوێی ده‌ركرد و ده‌ڵێت، بردنه‌ژوره‌وه‌ی هه‌مو ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و رێگه پێنه‌دراوه و ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر مامۆستا له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی وه‌زیفه‌كه‌یه‌وه سزای توندی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره، تیایدا هاتوه، پێویسته سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و چاودێری هۆڵه‌كان كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكاران فه‌راهه‌م بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر مامۆستا له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی وه‌زیفه‌كه‌یه‌وه سزای توندی هه‌یه، هه‌ر خوێندكارێك یاخود كه‌سوكاری خوێندكارێك كارێكی "نابه‌جێ" له دژی مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران بكات ئه‌وا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت و ئه‌و ساڵه‌ی خوێندنیشی به كه‌وتو بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و رێگه‌ی پێ‌نادرێت تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامبدات.
هه‌روه‌ها هاتوه، بردنه‌ژوره‌وه‌ی هه‌مو ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و رێگه پێنه‌دراوه، هاوكات سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و چاو‌دێر نابێت به‌هیچ جۆرێك مۆبایل به‌رنه ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه، جگه له‌و مۆبایل تایبه‌ته‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كان دابینكراوه، هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌وجۆره روبدات پێویسته لیژنه‌ی لقی تاقیكردنه‌وه‌كان راپۆرتی خۆیان بۆ لیژنه‌ی باڵای ئه‌زمونه‌كان بنێرن و واده‌ده‌نرێت كه هاوكاری گزی (غه‌ش) كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، پشكنین بۆ هه‌مو خوێندكارێك ده‌كرێت پێش چونه ژوره‌وه‌ی بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، هه‌مو جۆره ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی زیره‌ك و كاتژمێری زیره‌ك و مۆبایل رێگه پێنه‌دراوه، پێش چونه ژوره‌وه هه‌ر خوێندكارێك هه‌ر ئامێرێكی له‌وجۆره‌ی پێبێت لێی وه‌رده‌گیرێت و له‌ناو هۆڵه‌كانیش تاقیكردنه‌وه‌ش پێی بگیدرێت به گزی (غه‌ش) بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت.
