دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/04/2023

پشووە فەرمییەکان سەرى ئابوورى عێراق دەخۆن

هەرێم نیوز

پسپۆڕانی ئابوری تێچوی دارایی پشوە فەرمییەکان لە عێراق ئاشکرا دەکەن، کە ڕەنگە لە ماوەی ساڵێکدا بگاتە 140 ڕۆژ، هەر رۆژێک پشوی فەرمیش 192 ملیار دینارە.

دیاردەی زۆربونی پشوی فەرمی لە عێراق بە یەکێک لەو مەترسیانە دادەنرێت کە ژیانی گشتی توشی ئیفلیجبون دەکات، بەتایبەتی سەبارەت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان بۆ هاوڵاتیان و ئەوەی پەیوەندی بە خوێندنەوە هەیە، سەرەڕای زیانە ئابوریەکەی.

 جگە لە کۆتایی هەفتەی ڕۆژانی هەینی و شەممە، لە عێراق نزیکەی 15 پشوی فەرمی هەیە کە لە ساڵنامەی فەرمی حکومەتدا پەسەندکراون، هەمو ساڵێک لە ڕۆژی سەری ساڵەوە لە 1ی (کانونی دوەم/1)ەوە دەستپێدەکات و بە پشوی لەدایک بونی مەسیح لە 25ی مانگی (کانونی دوەم/12) کۆتایی دێت.

عێراق پێشەنگی وڵاتانی جیهان لە ژمارەی پشوە فەرمییەکان و هەمەجۆریی بۆنە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەیە، هەروەها پشوە نافەرمییەکان کە بەهۆی هەلومەرجی تایبەتەوە سەپێنراون، کە بە ملیۆنان دۆلار زیان بە خەزێنەی دەوڵەت دەگەیەنن.

نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابوری لەشیکاریەکدا دەڵێت، ساڵێک 48 هەفتەیە، کۆی گشتی پشوی فەرمی رۆژانی هەینی و شەممە 96 رۆژە، کۆی گشتی ڕوداوە فەرمییەکان لە ساڵدا 22 ڕۆژە، بەوەش کۆی گشتی پشوی فەرمی لە ساڵێکدا  118 ڕۆژە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لە بۆنە ئاینییەکان، پشوە فریاگوزاریەکان وەک باران و بەرزبونەوەی پلەی گەرما کە لەلایەن حکومەتی ناوەند و حکومەتە خۆجێییەکانەوە ڕاگەیەندراوە، کە بە نزیکەی 22 ڕۆژ لە ساڵێکدا مەزەندە دەکرێت، کە بەرزترین ڕێژەیە لە جیهاندا، لەکاتێکدا هەشت پشوی ڕەسمی هەیە، ئەوانیش سێ رۆژی جەژنی رەمەزان، چوار رۆژی جەژنی قوربان، سەری ساڵی زاینین".

ئەوەشی ئاشکراکردوە، "کۆی پشوی فەرمی و نافەرمی دەگاتە 140 ڕۆژ، کۆی ڕۆژانی دەوامی ساڵانەش 225 ڕۆژە، کۆی موچەی فەرمانبەران بە چاودێری کۆمەڵایەتی و گرێبەستەکانیشەوە دەگاتە 70 ترلیۆن دینار، تێکڕای موچەی ڕۆژانەش دەگاتە 192 ملیار دینار، کە ئەمەش زیانی ڕۆژانەی دەوام دەکات، هاوکات کۆی زیانە داراییەکانی پشوی نافەرمی جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، ڕەنگە بگاتە چوار ترلیۆن و 224 ملیار دینار".

رونیشیکردۆتەوە، "کۆی گشتی زیانە داراییەکانی پشوی فەرمی و نافەرمی، جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، بڕی هەشت ترلیۆن و 448 ترلیۆن دینارە".

یاسای عێراق مافی ئەوەی بە حکومەتە خۆجێییەکان بەخشی کە ڕۆژێکی پشو بۆ دانیشتوانی پارێزگاکە بە تایبەتی بەپێی پێویست ڕابگەیەنن و ئەمەش لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر لە چەند پارێزگایەک دوبارە بۆتەوە، بە هۆکاری جیاجیا بەتایبەت لە بۆنە ئاینییەکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP