هەرێم نیوز
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تیژڕەویەوە لەناو گەڕەكێك گیانلەدەستدانی ئافرەتێك و برینداربونی دو كەسی لێكەوتەوە.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو گەڕەکی قەرەبوی کەسنەزان، دۆج چارجەرێکی تایبەت بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بەئافرەتێک و مناڵێک، لەدواییش خۆی کێشا بەدو ئۆتۆمبێلی دیكە ئینجا لەدوایی وەستایەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئەنجامی روداوەدا، بەداخەوە لەدەرەنجامی روداوەکە ئافرەتەکە گیانی لەدەستدا، دو کەسی تریش بریندار بون، زیان بەر سێ ئۆتۆمبێلیش کەوت.