هەرێم نیوز
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە بڕیاریدا له مانگی رەمەزاندا تەنیا یەک جار عومرە ئەنجامبدرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغی کەمبێتەوە و عومەرەکاران بە ئاسودەیی عومرەکەیان بکەن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هەموو کەس مافی ئەنجامدانی یەک عومرەی هەیە لە مانگی رەمەزاندا. رێگە نادرێت دووبارە بکرێتەوە،ئەم رێكکارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکانی دیکە بە ئارامیی و ئاسوودەیی پەرستنەکانیان ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ناتوانرێت وادەی ئەنجامدانی عومرە بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی "Nusuk" کە سعوودیە دروستیکردووە بۆ ئاسانکاری کاروبارەکانی حەج و عومرە، پێش وادە هەڵبوەشێندرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی ناتوانن لە ماوەی دیاریکراودا عومرەکەیان ئەنجام بدەن، ئەوا لە ئەپڵیکەیشنەکەدا ناو بە ناو وادەکەیان بۆ نوێ دەکرێتەوە.