دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 23/03/2023

د. سامان عەلی: هەرێمی کوردستان لەژێر مەترسی بومەلەرزەدایە

ئاكار محەمەد - سلێمانی

توێژەرێکی بواری بومەلەرزە رایدەگەیەنێت،بینای ماڵان بەزۆری لەبلۆک و خشت دروستکراوە کە ئەمجۆرە لەبینا، خراپترین جۆرە لەکاتی ڕودانی بومەلەرزەدا.

د. سامان عەلی،  ئەندازیار و توێژەر و ڕاوێژکار لە بواری دیزاینی باڵەخانەدا بۆ بومەلەرزە بە هەرێم نیوزی وت،  ئێمە دووجۆر باڵەخانە و بینامان هەیە ئەویش بریتیە لەبینای ماڵان تا دووقات و باڵەخانەی بەرزی پرۆژەکان، بینای ماڵان بەزۆری لەبلۆک و خشت دروستکراوە کە ئەمجۆرە لەبینا، خراپترین جۆرە لەکاتی ڕودانی بومەلەرزەدا.

باس لەوەش دەكات،  لە پاش ئەو بومەلەرزانەی کە ماوەی ڕابردوو لەهەرێمی کوردستان ڕویانداوە ئەوە دەردەخەن کە ئێمە لە ژێر مەترسی رودانی بومەلەرزەداین، هەروەها بۆ دیاریکردنی مەترسی بومەلەرزەکە پێویستمان بە توێژینەوە هەیە و دەبێت نەخشەیەک بۆ دیاریکردنی مەترسی بەمەلەرزە لەڕوی شوێن و پلەی بومەلەرزەکەوە دروست بکرێت و لەسەر ئەساسی ئەو نەخشەیە باڵە خانە کۆنەکانمان هەڵبەسەنگێنین و باڵەخانەی نوێ بنیات بنێین

رونیشی دەكانتەوە، ئێمە دووجۆر باڵەخانە و بینامان هەیە ئەویش بریتیە لەبینای ماڵان تا دووقات و باڵەخانەی بەرزی پرۆژەکان، بینای ماڵان بەزۆری لەبلۆک و خشت دروستکراوە کە ئەمجۆرە لەبینا، خراپترین جۆرە لەکاتی ڕودانی بومەلەرزەدا چونکە هیچ شتێک نیە دیوار و سەقفی خانو و بیناکە بەیەکەوە ببەستێتەوە و لەکاتی بومەلەرزەدا لەیەک دەپچرێت، وە جۆری دووەم باڵەخانە بەرزەکانە کە هەندێکیان تا ئاستێکی باش ڕەچاوی بومەلرزەی بۆ کراوە بەڵام باڵەخانەی وامان هەیە لەئەنجامی نەزانی یاخود هەر هۆکارێک بێت هیچ ڕەچاوی ڕودانی بومەلەرزەی بۆ نەکراوە و مەترسیدارە.

دەشڵێت:" ڕەنگە هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵی سەرەکی بومەلەرزە نەبێت و تا ئێستا ڤۆڵتی بەهێزی بومەلەرزە هەستی پێنەکرابێت، بەڵام ئەوە مانای ئەوەی نیە کە ئیتر بێخەمبین لە دروستکردنی بینا و باڵەخانەکاندا ڕەچاوی رودانی بومەلەرزە نەکەین بەڵکو بە پێچەوانەوە دەبێت توێژینەوە بکرێت و نەخشەی بومەلەرزە دابنرێت و لەسەر ئەو نەخشەیە بینا و باڵەخانە دروست بکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP