دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 23/03/2023

ئەورپا لەبەردەم هەڕەشەى کۆکایندایە

یەکێتى ئەوروپا؛ بەکارهێنانى کۆکایین لە سەرانسەرى ئەوروپا زیادی کردووە

بەپێى توێژینەوەیەک کە لە ئاوەڕۆی وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا وەرگیراوە دەرکەوتووە کە بەکارهێنانى مادەى هۆشبەرى کۆکایین تادێت ڕوو لە زیادبوون دەکات، وڵاتانى بەلژیک و ئیسپانیا و پورتوگال و هۆڵەنداش بە دواى یەکدا لە ڕیزی یەکەمەکاندان و ڕێژەى بەکاهێنان تیایاندا گەشتوەتە ڕادەى مەترسی.

بەپێى توێژینەوەیەک کە 23 ئەم مانگە لە لایەن فەرمانگەى چاودێریی مادەى هۆشبەرى یەکێتى ئەوروپا ئەنجام دراوە و تا ئێستاش بە گەورەترین توێژینەوە دادەنرێت لەو بارەیەوە و ئەنجامەکەى بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە یەکێتى ئەوروپا لەبەردەم هەڕەشى جدیی مادەى هۆشبەردایە و . نمونەکانى توێژینەوەکە لە ئاوەڕۆ و پاشەڕۆی 54 ملیۆن کەس لە 104 شارى یەکێتى ئەوروپا وەرگیراوە.

بەپێى ئاژانسی رۆیتەرز توێژینەوەکە لە نێوان دوو هەفتەى کۆتایی مانگی ئازار و سەرەتاى مانگی نیسانى ساڵی ڕابوردوو ئەنجام دراوە ، لەنێو سامپڵەکاندا شوێنەواری کۆکایین، حەشیش و چەند جۆرێکى دیکەى مادەى هۆشبەر بەڕێژەى جۆراوجۆر دۆزراوەتەوە و لەکاتى بەراوردکاریش دا دەرکەوتووە کە بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر لە یەکێتى ئەوروپا بەرەو هەڵکشان رۆشتووە.

ئەلیکسس گۆدڵ بەڕێوەبەرى فەرمانگەى چاودێری مادەى هۆشبەرى یەکێتى ئەوروپا، بە ئاماژەدان بە ترسناکی ئەنجامەکانى ئەو توێژینەوەیە ڕایگەیاندووە؛ ئەوەى دۆزراوەتەوە لە پشکنینەکاندا گرفێکی گەورە بۆ یەکێتى ئەوروپا دروست دەکات و چارەسەرەکانیش ئاڵۆزتر دەکات و شەش جۆر مادەى هۆشبەر لە سەرجەم سامپڵەکاندا دەرکەوتوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە بەراورد بە ئامارو داتاکانى ساڵی 2016 بەکارهێنانى مادەهۆشبەرەکان بەبەردەوامى ڕوویان لە هەڵکشانە و مادەى کریستاڵی مت لە نێو وڵاتانى ئەوروپادا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێـتەوەو بەکارهێنانیشی ڕووی لە هەڵکشانە.

بەپێى ئەنجامەکانى ئەو توێژینەوانەى کە لە 2021 و 2022 لە 66 شارى جۆراوجۆری یەکێتى ئەوروپا ئەنجام دراون دەرکەوتووە بەکارهێنانى کۆکایین لە هەموو مادەکانى تر زۆرترە، هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مادەى هۆشبەر لە ئاوەڕۆ و پێشاوى وڵاتەکانى دانیمارک، ئیتاڵیا، پورتوگال و ئیسپانیاش هەبووە.

فەرمانگەى ناوبراو ئاماژەى بەوە کردووە بەم پێیە بێت کیشوەرى ئەوروپا لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبێـتە ناوەندی بڵاوکردنەوەو کارى قاچخچێتى مادەى کۆکاکین بە تایبەتى و مادەى هۆشبەر بەشێوەیەکی گشتى و لە ئێستاش دا گەورەترین ناوەندی بەکارهێنانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP