دواین هەواڵ

کلتور‌

 22/03/2023

درامای باران

سدیق عەزیز
درامایەک سەر بەدنیایی سەلفیەت و بنەمایەکی خێڵکیانە
کوشتنی باوک ، ڕاکردن لەماڵ، خۆشەویستی ، کەلتوری بازاڕی .
ئەمانە ئەو بابەتانەنن کە دەمەوێت لەم درامایەدا قسەیان لەسەر بکەم

سەرەتایەک:

١/ گەورەترین درۆ ئەوەیە کەبڵێیت هونەر ڕەنگ دانەوەی واقیعە ، ئەگەر واقیع خۆی هونەربێت ،ئەی هونەر خۆی چیە ؟ هونەر دەبێت شیرازەی کۆمڵگا تێک بدات ،نەک باسی ئەوەبکاتەوەی کەهەیە، دەبێت هونەر بڵێت ئەو واقیعەی تۆی تێدا دەژیت ،پێچەوانەکەی ڕاستە،نەک ئەوەی کە ئێستا تۆی تێدا دەژی ،هونەر ئەوەیە کە سونوری بیرکردنوەی خەڵک تێدەپەڕێنێت و ژیان بەشیوەیەک نیشان دەدات کە نەیان بینوە،نەک ئەوەی کە خۆی تێیدا دەژی. درۆیەکی گەورەی تریش ئەوەیە کە دەڵین شانۆ قوتابخانەی گەلە.

٢/درامای باران هی ئەوەنیە لەسەر بنوسرێت،بەڵام بە دوو هۆکار ئەم بابەتم نوسی ،یەکەم بینەر نەکەوێتە ژێر کاریگەری هەندێک تێڕوانینی سادە و ساکاری ناو دراماکە وە لە ڕووی سۆزەوە بیانوروژێنێت، دووهەمیش با ئەو بەشداربوانە وانەزانن کارێکی داهێنەرانە و تازەیان کردووە.

٣/لە زنجیرەی دووهەمدا من دوو دێڕم لەسەر نواندن و یەک ساتە وەختی نواندنی کاک عومەر دڵپاک نووسی ،کە لە و دوو زنیجیرەیەدا نواندنی ئەکتەرەکان جوان بوون، لە کاری وێنەگرتن و زاوییەی کامێرادا هەندێک جوانی بەدیدەکراو،بەڵام ئەم تەکنیکە لە وێنەگرتنە ،هێندە دووبارەبووە ، چێژی نەما ،چوونکە خەیاڵی دەرهێنەر لەوە زیاتری پێنەپەڕەند

٤/ لە زنجیرەی پێش کۆتایی و کۆتاییدا، سینارست یان دەرهێنەر نەیدەزانی ڕووداوەکان چۆن کۆتایی پێبهێنێت، بۆیە هەر زۆر بەپەلە کردیانە جەژنی ڕەمەزان و قوربان ،بوو بە گەردن ئازایی و داوای لێبوردن و دەستکردنە ملی یەکتر، کێشەکان بە سولحی خێڵەکی کۆتایی هات.

٥/ من خۆم بەڕخنەگر نازانم ، ئەوەی دەیڵێم و دەینوسم سەرنج و خوێندەوەیە بۆ باتەکان.

کوشتنی باوک،یان تۆڵەکردنەوە لەباوک .

ئەوەی کە بونی نیە لەم درامایەدا پاشخانێکی فکری یان فەلسەفیە ، شتێک نیە و یان ناوترێت پێی بڵێیت ئەمە حکمەتێکە،یە ، نەبوونی ئەم باگراونە فکریە یان فەلسفەیە، دراماکە دەکاتە ئەو ناوەڕۆک و فۆڕمە سادە و ساکارەی نمایش دەکرێت، قوڵنەبونەوە بەناو ئەو تەرح و بیرۆکانەی کەبوونی هەیە ،وا دەکات هونەریکی چێژکوژیێت و بە قەولی هایدگەر سەر بەکەلتورێکی بازاڕی بێت، کە دنیای تەکنەلۆژیاو مۆدێرن لە گەڵ خۆیدا هێناویەتی.

کوشتنی باوک یەکێکە لە چەمکە دیار وناسراوەکانی ناو دنیایی فکر و فەلسفە ، کە میژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ئەفسانەکانی کۆنەکانی یۆنان و ڕۆمان و شەڕی نێوان خوداکان لەسەر دەسەلات .ئەفسانەی منداڵەکانی ساتورن کە ساتورن یەک یەک منداڵەکانی دەخوات ،بەو پێشبینیەی کە لەداهاتودا کورسی دەسەڵاتی لیدەستێنن، لەدایک بوونی ئۆدیب دورخستنەوەی لەماڵ بەو پێشبینەی کە باوکی خۆی دەکوژێت ، .یەکیک لەهەر ڕۆمانە بەناو بانگەکانی دونیا کە باس لە کوشتنی باوک دەکات ڕۆمانی سزاو تاوانی دستۆفسکیە ، بۆتە سەر چاوەی زۆر تێزی دەرونناسەکان ،نزیکترین ڕۆمانیش لە خۆمان ڕۆمانی حەساری شێرزاد حەسەنە.

هەمیشە کوشتنی باوک و ڕاکردن لەماڵ کارەساتی گەورە و گۆڕنکاری گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنیت، زۆر جاران مێژوو قڵب دەکاتەوە و کۆمەڵگە بەرەوگۆڕانکاری گەروەدەبات. کەم نین ئەو فەیلەسوف و دەرونشیکارانەی کە زۆرترین قسەیان لەسەر کوشتنی باوک هەیە، فرۆید وەک نمونە .

هەمیشە دوو نەوە لە دژایەتیدان، بەرەیەک کە دەیەوێت ژیان چۆن بووە ،دەبێت ئاوا بڕوات ،نەوەیەکی تازەش کە هەمیشە ئەو ژیانە ڕەتدەکاتەوە بەدوای گۆڕانکاریەوە. هەمیشە نەوەتازەکان کەلتوری پێش خۆیان ڕەتدەکەنەوە. چەمکی کوشتنی باوک لە مێژووی ڕۆشنگەری ڕۆژ ئاوادا کاریگەری گەورەی لە سەر هزرو بیرکردنەوە کۆمەڵگەکردووە،بەڵام لە ناو دنیایی ئێمەدا کە سەر بە کەلتورێکی سونەتی و ڕۆژ ئاواینن ،بەبێ دەرئەنجا تێدەپەڕێت ،وەک بە ختیار علی لە کتێبی منداڵەکانی ساتۆرن باسی دەکات، لە کەلتوری سونەتی و تەقلدیی ڕۆژهەڵاتدا ،چەند هەوڵی کوشتنی باوک درابێت، هێندەش بەدوای باوکێکی ڕوحیدا گەڕاون ، کە جێگای باوکە کوژراوەکەی بۆبگرێتەوە، دەشێت ئەو باوکە محمەد بێت یان مارکس ، من نومونەیەکی تری باوکی ڕوحی بۆ ئەم نوسینە زیادەکەم ،کە دەشێت نەوشیروان مستەفابێت بووبێت کە نازناوی باوکی هەژارانی وەرگرتبوو، لە کاتێکدا ئێمە سەدام حسێنی باوکمان کوشتبوو. کەلتوری سونەتی و ترادیشۆن پێیوایە کە ژیان بەبێ باوک ناڕوات ،دوای کوشتنی باوک ژیرازەی خێزان و کۆمەڵگە بەرەو وێران بوو دەڕوات ، لە ڕۆمانی حەساری شێرزاد حەسندا ، دوای ئەوەی کوڕ باوکی دەکوژێت خوشکەکانی بەرەڵا دەبن و دەچن لەگەڵ زێوەری مزگەتێکدا سیكس دەکەن ،بۆیە پەشیمانن بۆ باوک.

لە درامایی باراندا چوار کچ لەماڵ هەڵاتون پێکەوە لەماڵێدا دەژین، سیانیان لەدەستی باوکیان هەڵاتون ،بەڵام چوار کارەکتەری پازیف و بێ دەسەڵات ،چوار کارەکتەر کە توانای گۆڕانکاریان لە ژیانی خۆشیاندا نیە ، لەناو زەکاولی کەلتورێکی سونەتی و سەلفەیدا مەلدەکەن ، ئەم چوار ئەکتەرەی کە لای دەرهێنەر نمونەی ژنی یاخی و فێمینستن لە دەست باوک و زوڵمی پیاو سالاری لەماڵ هاتوونتە دەرەوە، بەڵام لە ناوەرۆکدا نمونەی هەمان ئەو ژنە ساویلکانەن کە ژیانی ڕۆژانەیان بەکێشەی سادەی ڕۆژانەوە خەریک دەکەن، شەڕدەکەن ، توانج وپلار لەیەکتری دەگرن .ئەمە تێروانینێکی سادەی دەرهێنەر بۆ یاخی بوون ، بۆ ڕاکردن لەماڵ و قبولنەکردنی پیاوسالاری،بەدرێژای دراماکە حکمەتێمان لەم چوارکچە نەبیست و نەبینی، تا ئەوەی یەکێکیان بۆتە نێچیری گروپیکی مافیاو بازرگانی پێوەدەکەن ،ئەم کچە یاخیە لە پیاو جارێکی تر خۆی دەخاتەوە ژیر دەستی پیاو لە فۆڕمێکی ناشرینترو قێزەوەنتردا..یەکێک لە کچەکان باوکی کەسیکی توندڕەوی ئیسلامیە و پێوایە کچەکەی شەرەفی دۆڕاندوە،کەچی ئەم کچە گیتار ژەنە و گۆرانی دەڵیت ،کەس نازانێ ئەم کچە لەژێر دەستی ئەم باوکەکەدا چۆن توانویەتی فێری ئامێری گیاتر بێت وگۆرانی بڵێت.
ماویەتی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP