دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 19/03/2023

چاودێرێكی سیاسی: دەسەڵات دارانی عێراق كوردیان بە پلە دوو سەیركردوە

ئاكار محەمەد - سلێمانی

چاودێر ێكی سیاسی دەڵێت، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسیشەوە دەسەڵاتدارانی عێراق ئەوندەی  بۆیان گونجابێت و بۆیان كرابێت  بە بەهاوڵاتی پلەدوو سەیری ئێمە و هەرێمی کوردستانیان کردوە.

سیروان حەمەشەریف، چاودێری سیاسی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ هەرێم نیوز وتی، پەیوەندیەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد لە ڕابردودا بەرزی و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەداخەوە زۆرجار هەڵسوکەوتی حوکمڕانی بەغداد بەجۆرێکبووە لەئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبوە.

دەشڵێت:" لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسیشەوە دەسەڵاتدارانی عێراق ئەونەی توانیبێتیان و بۆیان گونجابێت بەهاوڵاتی پلەدوو سەیری ئێمە و هەرێمی کوردستانیان کردوە."

وتیشی، پێویستە دەسەڵاتدارانی عەرەب و ئەوانەی حوکمڕانی عێراق دەکەن لەو ڕاستیە تێبگەن کە لەماوەی حەفتا ساڵی حومکڕانی عەرەبی سونە و شیعەدا میللەتی کورد نەتواوەتەوە و لەسەر پێی خۆمان وەستاوین.

باسی لەوەشكرد، خۆشبەختانە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد لەم کابینەیەی سودانی  باشترە بە بەراورد بە کابینەکانی پێشتر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP