دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 18/03/2023

بەرپرسێکی پارتی سۆسیاليست: نابێت هاوڵاتیان لەو ناسەقامگیریە سیاسیەی هەرێمی کوردستاندا بمێننەوە

ئاكار محەمەد - سلێمانی

بەرپرسێکی پارتی سۆسیالیست رایدەگەیەنێت، هیچ بەهانەیەک نەماوە تا هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان نەکرێت و دەبێت لە نزیکترین ماوەدا کاتی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.

تانیا تاهیر بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناوەندی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ هەرێم نیوز وتی، دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و هاوڵاتیان بتوانن ئازادانە لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە بەشداری بنیاتنانی دەساڵات بکەن .

وتیشی، هیچ بەهانەیەک نەماوە تا هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان نەکرێت و دەبێت لە نزیکترین ماوەدا کاتی هەڵبژاردن دیاری بکرێت و هاوڵاتیان لەو نا ئارامی و ناسەقامگیریە سیاسیەدا نەمێننەوە، چونکە ناسەقامگیری سیاسی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان هەیە و لەکۆتایدا دەبێتە هۆی دروستبوونی فەوزای سیاسی.

تانیا تاهیر، ئەوەشی وت، ئێمە وەک پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP