دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 18/03/2023

ئەشواق جاف: هیوادارم یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن

ئاكار محەمەد - سلێمانی

بەرپرسێكی پارتی رایدەگەیەنێت،  هیوادارم برایانی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن وەبەفەرمی لەلایەن سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە داوایان لێکراوە.

ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەرێم نیوز وتی، هەڵبژاردن لەهەر بارودۆخێکدا دەبێت بکرێت و چونكە بە نكردنی هەڵبژاردن دیموكراسی لەكوردستان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە .

وتیشی، هیوادارم برایانی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و دەوام بکەن چونکە بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە داوایان لێکراوە.

لەباری پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و   حكومەتی ناوەندەوە ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت،  بەپێی کارنامەی حوکمەتی عێراقی لە کابینەکەی سۆدانی هەموو ئەو خاڵە دەستوریانەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات جێگیر کراوە و بۆ یەکەمجار ئاماژە بە ئیمزاکردنی لایەنە سیاسیەکان کراوە کە بەشدارن لە تەشکیلکردنی حوکمەتدا و هەموو لایەنەکان ئیمزایان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیە کردوە کە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات.

لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەشەوە  رونیكردەوە، بەپێی ئەو ئەزمونەی کە لەهەشت ساڵی ڕابردوی پەرلەمانی عێراق هەمانە هەر بابەتێک لەدەرەوەی پەرلەمان ڕێکەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت لەناو هۆڵی پەرلەمان پەسەند دەکرێت، پڕۆژە یاسای بودجەش بەپێی گفتوگۆی وەفدەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد لە چوارچیوەی خستنەڕوی بەڵگەکانە چونکە ئێمە وەک حوکمەتی هەرێمی کوردستان هەموو بەڵگەکانمان خستەڕو گفتوگۆکانمان لە چوارچێوەی دەستوردا کردوە بۆیە ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند کرا لە ئەنجومەنی وەزیران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP