دواین هەواڵ

جیهان‌

 17/03/2023

هەر فڕۆکەیەک ڕەوانەی ئۆکرانیا بکرێت لەلایەن ڕوسیاوە تێکدەشکێنرێت

هەرێم نیوز

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ناسراو بە کریملن رایگەیاند، هەر فڕۆکەیەکی جەنگی رەوانەی ئۆکرانیا بکرێت تێکیدەشکێنن.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی، دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کریملن باسی لەوەشکرد، ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا هیچ شتێک لە دۆخی جەنگ ناگۆڕێت چونکە لەلایەن رووسیاوە تێکدەشکێندرێت.

سەبارەت بە درێژکردنەوەی رێککەوتنی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە، گوتەبێژی کۆشکی کرملن ئاماژەی بەوەدا، رووسیا بڕیاری درێژکردنەوەی رێککەوتنی دانەوێڵەی بۆ 60 رۆژی دیکە داوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، 16 ی ئەم مانگە سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا رایگەیاند، چوار فڕۆکە لە جۆری مێگ 29 رادەستی ئۆکرانیا دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP