دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 16/03/2023

گولیزار سندی: نابێت هیچ لایەنێک بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردن دروست بکات

محەمەد جەمال – هەولێر

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی ڕایدەگەیەنێت، کە لە ئێستادا لێکتێگەیشتنێکی باش سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان دا هەیە و هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە هەڵبژاردن بەشێوەی چوار بازنە ئەنجام بدرێت.

گولیزار سندی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەرێم نیوزی ڕاگەیاند، دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ئێستادا لێکتێگەیشتنێکی باش لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتی دا هەیە.

وتیشی، هەڵبژاردن ڕەهەندێکی نیشتیمانی هەیە و ناکرێت هیچ لایەنێک بەربەست لەبەردەم ئەو پرۆسە گرنگەیە دروست بکات و پێویستە لەکاتی خۆی ئەنجام بدرێت.

دەشڵێت:" بۆئەوە تەمەنی پەرلەمان درێژکرایەوە، تاوەکو بتوانرێت یاسای هەڵبژاردن بۆکاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەمووار بکرێتەوە.

سەبارەت بە شێوازەکانی هەڵبژاردنیش، ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت، لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو شێوازەکانی هەڵبژاردن بەیەک بازنەبوو، بەڵام ئەمجارە بەشێوەی چوار بازنە دەبێت و پارتی و تەواوی حزبەکانی تریش لەسەر ئەو شێوازە کۆکن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP