دواین هەواڵ

کلتور‌

 15/03/2023

درامای باران

شڤان مستەفا 

بە بڕوای من بارانێک و بۆ سەوز کردن و گەشەکردنی شێوازێکی دروست و نوێ بۆ درامای کوردی.

سڵاو ڕێز لە ماندو بونی ئەم کاستە باشەی بەرهەم هێنان. پێویستە هەوڵ و خەمخۆری کوردسات لە بیر نەکرێ کە هەمیشە پێشەنگانە خزمەت ئەکات.

سەرەتای هەمو کارێکی هونەری نوسەر لە پێش هەموانەوە کارئەکتەرەکان ئەناسێ و ماندوی ئەکەن بیری داگیر ئەکەن کاتی ئەگرن خەوی ئەزڕێنن بە چەشنێک ڕەنگە کارئەکتەری ( بەکر) چەندین جار یەخەی گرتبێت نوسەری ئاڵۆز کردبێ ئاخر ئەو تاکە ئەکتەری دیار بو گرێی هەمو کێشەکانی دروست کرد. نوسەر وردو شارەزا چەندین چیرۆکی لە یەک درامادا کۆ کردبوەوە بە هەڵەدا نە چوبم یەکەم کاری نوسینی لەم چەشنەی نوسەرە! بەڵام بە چەشنێ سەلیقەی خۆی دابەش کردوە هەریەک لە کارئەکتەرەکانی لە کەشێکی ئارام و بە پێی کاتی ناو دراماکە گەشەی کەسایەتی پێبەخشیوە.

تێهەڵکێشێکی وردی کردوە لە بەرکەوتنی چیرۆکە بچوکەکانی ناو دراماکە و خزمەت کردنی هێڵی گشتی دراماکە. کارێکی جوانی تری بەرکەوتن و کۆنتاکتی کارئەکتەرەکانە بە شێوەیەک فلێکسەبڵە کە بینەر لەو پەڕی تێڕامانەوە تێکەڵ بە کەسایەتیەکان ئەبێ واتا ئەکتەری دورو نزیک بونی نیە لە کێشەی سەرەکی دراماکەدا. بوعدی کارئەکتەرەکان زۆر بە وردی ئیشی لەسەر کراوە لەگەڵ ئەوەی سەرنجم هەیە لەسەر بونی هەندێ کارئەکتەر چونکە لەگەڵ خەتی گشتی دراماکەدا نەبون شاز بون و نەشیاو بون بەڵام ئەتوانین بڵێین .! بە واتایەکی تر هیچ کارئەکتەرێ هەڵنەتۆقیوە زادەی بونی خۆیەتی لە چوار چێوەی کێشمە کێشمی درامەکەدا .

حیواری دراماکە لەگەڵ ئەوەی سەرنجی زۆرم هەیە لەسەری بەڵام ئەکرێ بڵێین بەگشتی نوسەر گەرەکی بوە شێوازێکی نوێی حیوار دروست بکات کە هەندێ پەیامی ڕۆحانی و ژیان دۆستی وەبیر بینەر بێنێتەوە هەرچەند بەئاگام تێئەگەم لە مەوقعی تەسویر یاخود لە سەر ستەیج حیوار دەستکاری ئەکرێ!. دیالۆگ وەک ئەوەی نوسراوە نامێنێ .. ئۆڤەر ڤۆیس زۆر بە ئاگای کاری تێدا کراوە کە ئەمەش نوێکاری بو لە درامای کوردیدا پێشتر زۆرینەی دراماکان ڕوداوەکان لەڕێگەی ئۆڤەر ڤۆیسەوە حەل ئەکرا و بوبوە جێگای گاڵتەجاری بینەر بەڵام لەم درامایەدا هەڵە نەبم دو بۆ سێ ئۆڤەر ڤۆیسی تێدابو کە زۆر جوان کاری پێکرابو بەتایبەت ئەڵقەی کۆتای ئۆڤەر ڤۆیسی حەسن و مریەم بە تەواوەتی جیاواز و نوێ بو.. زۆر لایەنی تری جوانی هەیە ئەم درامایە بە هیوام لە دیبەیتێکدا زیاتر بدوێم لە مەڕ ئەم کارەوە بە باش و بەخراپەکانیەوە.. بە هیوام واز لەو ئەتوارە بێنین بە پێکەنینێکی ئیسفزازیانەوە بڵێت ... جا توخوا ئەوە ئیش بو ..!!

تایبەت بە کاستی تەکنیک و وێنەگرتن و ڕوناکی زۆرینەی کارەکانی پەیوەستن بە کاری دەرهێناو و کاستی بەرهەمهێنان بەگشتی دەستان خۆشبێ هەندێ دیمەن بۆ کاری دراما نە ئەبو چونکە باشتر کاری تێدا کرابو زیاتر ئەو گرتەو تەکنیکە بۆ کاری سینەما گونجاوترە.. سەڕەڕای ئەوەی سەرنجی زۆرم هەیە هەر لە ڕاکوار و جلو بەرگ و ڕۆنگ و جەمپ بە هەمو شێوازەکانیەوە بونی هەبو پڵەس جلو بەرگ و هەندێ جار بێ ئاگابون لە حیوار بەڕای من ئەمەش کارێکی ئاسایە بەڵام پێویستە لە کاری دواترا بە هێند وەر بگیرێ .

لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزو خۆشەویستم بۆ هەمو ئەکتەرەکانی نێو ئەم درامایە بەخۆشحاڵیەوە زۆرینەی هاوڕێ و دۆستی ئازیزمن .. بەڵام ئەم ئەکتەرانە دڵخوازی مننن.
دەستان خۆش کاستی باران چاوەڕێی بارانی ترئەبین.!





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP