دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 15/03/2023

سالار مەحمود: ئێمەی کورد تەنها نەتەوین کە چەند ساڵ جارێک جینۆساید ئەکرێین

ئاكار محەمەد - سلێمانی

چالاکوانێكی بوای  ئەنفال دەڵێت، هۆڵۆکۆست بوەتە مایەی یەکڕیزی و یەکگرتویی جولەکە و لە هیچ شوێنێکی دونیادا کەس ناتوانێت بەکەم سەیری هۆڵۆکۆست و جولەکە بکات.

سالار مەحمود ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و چالاکوانی ئەنفال بۆ هەرێم نیوز وتی، ئێمەی کورد تەنهای نەتەوی دونیاین کە چەند ساڵ جارێک جینۆساید دەکرێن کە ئەمە دیاردەیەکی مەترسیدارە، وە ئەگەر کار لەسەر جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال نەکرێت ئەوا گەلی کورد بەردەوام لەژێر مەترسی جینۆسایدایە.

وتیشی، جینۆساید و تراژیدیای گەلی کورد ناسنامەیە بۆ ئێمە، دەبێت تراژیدیاکانمان ببێتە مایەی یەکڕیزی گەلی کورد هەروەک چۆن هۆڵۆکۆست بوە مایەی یەکڕیزی و یەکگرتویی جولەکە و لە هیچ شوێنێکی دونیادا کەس ناتوانێت بەکەم سەیری هۆڵۆکۆست و جولەکە بکات دەبێت ئێمەش تراژیدیاکانی ئەنفال و کیمیاباران و ئازارەکانمان ببێتە هۆی یەک ڕیزی و یەک دەنگیمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP