ئا: دەریا
ھۆکارەکانی وشکی دەم و زمان..
یەکەم: وەرگرتنی هەندێک دەرمانی پزیشکس بەتایبەتی دەرمانی شێرپەنجە.
دوەم: گرفت لە لیکە رژێنەکان.
سێیەم: توشبون بە نەخۆشی شەکرە.
چوارەم: جگەرەکێشان.
پێنجەم: ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆنەکانی جەستە.
شەشەم: هەناسەدان بە دەم.
حەوتەم: توشبون بە نەخۆشی ئایدز.
هەشتەم: غودەی دەرەقی.
نۆیەم: توشبون بە نەخۆشی رۆماتیزم.
دەیەم: جیوبی لوت.
چارەسەری وشکبوونی دەم و زمان...
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌ته نه‌مێنێت یان كه‌مێك كه‌می بكه‌یته‌وه وشكی ده‌م زمان ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه:
١- زوو زوو ده‌م ته‌ر بكه به‌درێژای نێوانی كاتژمێرێك.
٢- به‌درێژای رۆژ ئاو زۆر بخۆره‌وه.
٣- بنێشتی بێ شه‌كر بجو، بۆ پاراستنی شێداری ده‌مت.
٤- هه‌ویر یان ده‌رمانی ددان شتنی تایبه‌ت، به حاڵه‌تی وشكبوونی ده‌م وزمان به‌كاربهێنه.
٥- هه‌وڵبده هه‌ناسه دان له‌رێگه‌ی لوته‌وه بێت نه‌ك ده‌م.
٦- ئه‌گه‌ر بكرێت ئامێری پاكه‌ره‌وه‌ی هه‌وای ژوور به‌كاربهێنیت، له‌و جێگه‌یه‌ی لێی داده‌نیشیت باشتره.
٧- ئه‌گه‌ر له‌سه‌روو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌وه ده‌م به‌وشكی مایه‌وه ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی بكه‌یت.
بەھیوام لەش ساغ بن